لە مەڵبەندی كۆیە كۆڕێكی تایبەت بە پرۆسەی پەروەردە‌و فێركردن بەڕێوەچوو

کوردستان 11:46 PM - 2026/10/31

لەمەڵبەندی 14ی كۆیە كۆڕێكی ڕۆشنبیری بە ناونیشانی دیدگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەچوو. 
كۆڕەكە لەلایەن بەشی میدیای نوێوە ڕێكخرابوو و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەڕێوەبەران و مامۆستایانی بواری پەروەردە، بە ئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد گەل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە، بەشدارییان تێدا كرد.
لە كۆڕەكەدا، دیدگا و ڕوانگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بواری پەروەردە و فێركردن، هەروەها هەوڵ و كۆششەكانی نوێنەرانی یەكێتی لە وەزارەتی پەروەردە بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی كەرتی پەروەردە خرایەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو