ترەمپ:یەک بۆ دوو پێگەی ئێران ماون بە 10 خولەک لەناوی دەبەین

عیراق 10:12 AM - 2026/11/01


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن توانیویەتی بەشێکی زۆری توانای سەربازی و بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەناو ببات و تەنها یەک یان دوو ئامانجی دیکە ماون پێویستە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی دووەمی 2026، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، دانوستانەکان لەگەڵ تاران بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە لایەنی ئێرانی جێگەی متمانە نین.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی پەلەی لە دەستپێکردنی هێرشی نوێدا نییە، چونکە زیانی گەورەیان بە توانای سەربازی و ئەتۆمیی ئەو وڵاتە گەیاندووە. ترەمپ وتی: "توانای ئەتۆمیی ئەوانمان لەناوبردووە، تەنیا یەک یان دوو پێگەی دیکە ماون دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، بەڵام دەتوانین لە ماوەی 10 خولەکدا ئەنجامی بدەین."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو