عیراق خەڵاتی باشترین كاری هەواڵگری و هاوكاریی زانیاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێنا.
فەریق ئەحمەد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، كاری مەیدانی و هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی عیراق، ئێستا بە یەكێك لە باشترین و سەركەوتووترین هەوڵەكانی دامەزراوەكانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە تەواوی جیهانی عەرەبیدا دادەنرێت.