ترەمپ: ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

عیراق 03:50 PM - 2026/08/17

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت،تاران نابێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ترەمپ لە پۆستێكیدا لە ترووس سۆشیاڵ نوسیوێتی،ئامانجی سەرەكی و هەمیشەی  ئەوەیە،كە ئێران بە هیچ شێوەیەك خاوەنی چەكی ئەتۆمی نەبێت.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە كە راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو وادەی 60 ڕۆژەی كە لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و ئێراندا دیاری كراوە كە بە  لێكتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد  ناسراوە، ئەمڕۆ  كۆتاییهاتووە.

هەردوو لایەن لە 17ی حوزەیرانی 2026 یاداشتەكەیان ئیمزاكرد، وەك چوارچێوەیەك بۆ وەستاندنی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی و كردنەوەی ڕێڕەوی دانوستان لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان، دیارترینیان بەرنامەی ئەتۆمی ئێران , سزاكانی ئەمریكا و ئازادی كەشتیوانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو