وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 7ی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 10:13 PM - 2026/08/17

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستی موچەی مانگی 7 (تەممووز)ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوكرده‌وه‌و بەپێی لیسته‌كه‌، له‌سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێده‌كات.
لەراگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم دا هاتووە، سبه‌ی سێشەممە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 20ی ئاب، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندبوو،  بڕی 830 ملیارو 782 ملیۆن دینار، وەک تەمویلی موچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بە ڕەسمی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، لە کۆی گشتیی تەمویلی مووچەکە بڕیوە (کەمکردوەتەوە).


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو