ڕەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ی. ن. ک. دەڤەری بادینان دەروازەی شەهیدان و هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەکەمانە

کوردستان 01:58 PM - 2026/10/04

هەڤاڵ ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەکۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی زاخۆ، ڕایگەیاند دەڤەری بادینان دەروازەی شەهیدان و هەڵگیرسانەوەی شۆرشی نوێی گەلەکەمانە بەڕابەرایەتی (ی.ن.ک) جەختی کردەوە یەکێتی وەک ھێزێکی دەستپێشخەر بەجێبەجێکردنی پڕۆژەو بەرنامەکانی لەتوانایدایە ژێرخانی سیاسی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی و حزبی لەبادینان فراوانتر بکات.

لەکۆبونەوەکەدا کەهەریەک لەهەڤاڵان بڵند شاڵی لێپرسراوی مەڵبەندو زیاد جەبارو لوقمان وەردی، ئەندامانی سەرکردایەتی و عوسمان شوانی ئەندامی لیژنەی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئامادەیبوون، هەڤاڵ جێگری سەرۆک بەوردی باسی لەدۆخی ناوچەکەو ڕەوشی حزبایەتی لەدەڤەرەکە کردوو هەنگاوە کردارییەکانی یەکێتی لەبادینان بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو