خالید شوانی وەزیری دادی عیراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو دۆسییەیەی گفتوگۆی لەسەر دەكەن دۆسییەیەكی مرۆییە بۆ خەڵكی هەژارو كەمدەرامەتەكان ، راشیگەیاند، لە ساڵی 2013 ەوە هیچ كەسێك بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان زیاد نەكراوە و بڕی ئەو مووچەیەشی لە هەرێمی كوردستان دەدرێت زۆر كەمترە لەوەی لە عیراق هەیە، راشیگەیاند، بەتەواوی پشتگیری داواكارییەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم دەكەن و هەوڵدەدەن داواكانیان لەناو یاسای بودجەی گشتی عیراق جێگیری بكەن.