بۆ رەخساندنی هەلی كار و پەرەپێدانی تواناكانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و ڕێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەشیان ئیمزاكرد و لە قۆناغی یەكەمی هەنگاوەكەدا، 15 ژنی جووتیار دەستنیشان كراون بۆ ئەوەی بەشێوازێكی زانستی و سەردەمیانە لە پرۆژەی بنە تۆوی گەنمدا پاڵپشتی بكرێن.