ئەنجامەكانی زانكۆلاین راگەیەندرا

کوردستان 02:51 PM - 2026/10/04

ئەنجامەكانی زانكۆلاین راگەیەندرا و 99%ی دەرچووانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون.
دكتۆر ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاند،  سەدا 99 ی خوێندكارانی دەرچوونی پۆلی 12 وەرگیراون و ئەم هەفتەیە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان دەكرێت و هەفتەی داهاتووش خوێندكارانی قۆناغی یەكەم دەست بە خوێندن دەكەن.بە وتەی دكتۆر ئارام،ئەمساڵ تەنیا 317 دەرچوو  وەرنەگیراون و 27 هەزار و 391 كورسیی خوێندن بە بەتاڵی ماونەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو