قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتیی کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی وێڕای ئەوەی دەستی خۆشی لە کارەکانی مەڵبەندی دیراسات کرد ، هیوای خواست ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان فراوانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێ و هەروەها ستایشی کارەکانی ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادیرانیشی لەکردنەوەی خول و راهێنانی بەردەوام بۆ توێژە جیاجیاکانی ئۆرگانەکانی حزب و حکومەت دوایکرد هەموو هەوڵ و کارەکانیان لەچوارچێوەی پێگەیاندنی کادرو گەشەپێدانی ئاستی هەڤاڵان بێت و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمدا یەکێتییەکان پەروەردەبکرێن و ئامادەبکرێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەمان .
هەر لە کۆبوونەوەکەدا د.یوسف گۆران راپۆرتێکی وردی لەبارەی ئەرک و کارەکانی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی خستەڕوو تەئکید کردەوە لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی ستراتیژی درێژخایەن بەرنامەی کاریان رێکخستووە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، بەتایبەتیش هۆشیارکردنەوەی کادیران لەگشت ئاستەکان سەبارەت بە پرس و بابەتە گرنگ و ستراتیجیەکانی پەیوەست بە کاری رێکخراوەیی و حکومەت.