داتاكانی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ بۆ مانگی ئەیلوولی 2026 ئاشكرایانكرد، كۆی گشتیی یەدەگی زێڕی ئەو وڵاتە عەرەبییانەی لە خشتەی 100 گەورەترین خاوەن یەدەگدان، گەیشتووەتە 1,649 تۆن و عیراقیش لە ڕیزبەندی سێیەمدایە.
بەپێی داتاكان، سعودیە لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی عەرەبیدا هاتووە بە یەدەگێك كە گەیشتووەتە 323.1 تۆن، لە دوای ئەویش لوبنان بە 286.8 تۆن، پاشان عیراق بە 175.6 تۆن، جەزائیر بە 173.6 تۆن، و لیبیا بە 146.7 تۆن هاتوون.
لیستەكە وڵاتانی تریشی گرتووەتەوە كە بریتین لە: میسر بە 129.7 تۆن، قەتەر بە 116.2 تۆن، كوەیت بە 79 تۆن، ئوردن بە 77.8 تۆن، ئیمارات بە 74.5 تۆن، سوویا بە 25.8 تۆن، مەغریب بە 22.1 تۆن، توونس بە 6.8 تۆن، عومان بە 6.7 تۆن، و بەحرەین بە 4.7 تۆن.
كۆی گشتیی یەدەگی زێڕی هەموو ئەو وڵات و لایەنانەی كە لە خشتەی 100 گەورەترین خاوەن یەدەگدان، گەیشتووەتە نزیكەی 36 هەزار و 478 تۆن، بەمەش پشكی وڵاتانی عەرەبی كە هەزار و 649 پۆینت یەك تۆنە، دەبێتە نزیكەی 4.52%ی كۆی گشتیی ئەو زێڕەی لە خشتەكەدا تۆماركراوە.
خشتەی ئەنجومەنی جیهانیی زێڕ 100 گەورەترین خاوەن یەدەگی زێڕ لەخۆدەگرێت، كە لە پاڵ وڵاتاندا چەندین دامەزراوەی رەسمیش ریزبەند دەكات، هاوكات داتاكانی ئەنجومەنەكە روونی دەكەنەوە كە سەرچاوەی زانیارییەكان بریتین لە بانكە ناوەندییەكان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و سەرچاوە رەسمەییەكانی تر.