قوباد تاڵەبانی: شەرەفمەند بووم کە ئەمڕۆ بە دیداری مامۆستا فاتیح شارەستێنی و باوکی وکەسوکاری شادبوم

کوردستان 01:13 PM - 2026/10/04

مامۆستا مەلا فاتیح شارستێنی، زانا و مامۆستای ئایینی دیاری کوردستان درێژەپێدەری رێبازی زانا و مامۆستا ئایینییە گەورەکانی مێژووی کوردستانە.
تا بڵێی دڵسۆز و خاکەڕا و خۆنەویستە و تەنها لە خەمی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نیشتمانەکەی و هاندانی بەرپرسان و هەموو چین و توێژەکانە بۆ کاری چاکە و چاکەخوازی. 
شەرەفمەند بووم کە ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان لە ناحیەی پیرەمەگرون بە دیداری جەنابیان و باوکی بەڕێزیان و کەسوکارەکەی شادبووم. خوای گەورە سەلامەت و تەمەندرێژی بکات بۆ خزمەتی وڵاتەکەمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو