دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێ شەممە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی واتا مانگی حەوتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا، بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی، پەككەوتووانی چەكی كیمیایی، خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، مووچەخۆرانی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەندروستی و پەروەردە مووچەكانیان وەردەگرن، هەروەها رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەو مووچەخۆرانەی كە دەمێننەوە بە پێی خشتە مووچەكانیان وەردەگرن و دوسبەی واتا رۆژی پێنج شەممە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
رۆژی رابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەت لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق