لەگەڵ پێگەشتنی بەرهەمی ئەمساڵ جۆرە نەخۆشیەكی تایبەت كە ناسراوە بە نەخۆشی گەڵای هەنجیر كارێگەری گەورەی لەسەر بەرهەمی ئەمساڵ دروستكردووە و جووتیاران دەڵێن: ئەگەر دەرمانی قڕكەر و چارەسەرێكی باش نەبێت ئەوا بەرهەمی ئەمساڵیان زۆر كەم دەبێت و دووچاری زیانێكی زۆر دەبن.
مام ساڵح ، كە یەكێكە لە شارەزا و خاوەن ئەزمونەكان لە بەرووبومی دار بەتایبەت هەنجیر دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە بەرهەمی هەنجیر كەمبووە لەلایەكی ترەوە خاوەن باخەكان گلەی ئەوەدەكەن كە تائێستا لیژنەیەكی پسپۆڕ بۆ پشكنینی باخە هەنجیرەكان سەردای نەكردوون.