قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئیدانەی بە ئامانجگرتنی نوسینگەی سەرۆكی حكومەت لە پیرمام دەكات و دەڵێت،بە ئامانجگرتنی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە توندترین شێوە ئیدانەی دەكەین.
قوباد تاڵەبانی تەئكید دەكاتەوە لەوەی هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێكی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەوە زۆر روون و راشكاوانە و ئاشتیخوازانە بووە. هەربۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەك تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی كوردستان، بەڵكو پێشێلكردنێكی مەترسیداری سەروەریی عیراقە .