دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام كران.
بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكانی هەولێر راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە ، راگەیەندراوەكە چی تێدا بوو ئێستا پێتان دەڵێم ، بەپێی راگەیەندراوی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە سەعات 12 و 28 دەقیقە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە جۆری (حەدید-110) ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر كراون.
لەراگەیەندراوەكەدا هێزە ئەمنیەكانی هەولێر ئیدانەی ئەم هێرش و دەستدرێژییانە دەكەن و دەڵێن بەهیچ شێوەیەك مایەی قبووڵكردن نین و تەواوی بەرپرسیارێتیی لێكەوتەكانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.