شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی کرد

کوردستان 10:10 PM - 2026/08/16

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن عەقید رەووف ملک مظفر بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لەئەفسەرانەوە پێشوازیکران. 
دوای ئەوەی بەڕێوەبەری نشینگە کورتەباسێکی لەسەر کارەکانیان و هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی پێشکەشکرد، خاتوو شاناز دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و ئەفسەران کرد کەلەئاست بەرپرسیارێتیدا بوون و توانیویانە ئەرکەکانیان بەوپەڕی لێهاتوییەوە ئەنجام بدەن بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی و پیشاندانی وێنەیەکی جوان بە هاوڵاتیانی بیانی و گەشتیاران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو