پرسەنامەی رفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی، مەحمود سەیف قازی

کوردستان 07:09 PM - 2026/08/16

بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئازادیخواز (مەحمود سەیف قازی) کوڕی (ژەنەراڵ محەمەد حسێن خانی سەیف قازی)، وەزیری جەنگ لەحکومەتی کۆماری کوردستانم بیست. 

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قوڵم ئاڕاستەی خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی کوردپەروەرو نیشتمانپەروەر (سەیف قازی) دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

لەخوای گەورە دوعاخوازم جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بەئێمە و خانەوادە و کەسوکار و هەموو لایەک ببەخشێت. 

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو