ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/١٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییهكانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، خرایەڕوو. هەروەها یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوتوێ کران.
دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ شەڕ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە لەگەڵ پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە بەڕێز خاتوو کارن ڤان گیرسبێرخن، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئامادەی بوو.