بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان 02:05 PM - 2026/08/17

بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەرییەوە، پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و كەشوهەوایەكی فێنك ناوچەكە دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ڕۆژانی داهاتوودا كاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت، بە جۆرێك لە ڕۆژدا كەشێكی مامناوەند و لە شەوانیشدا كەشێكی تەواو فێنك باڵ بەسەر ناوچەكاندا دەكێشێت.

هاوكات پێشبینیش دەكرێت، لە درەنگانی شەو و كاتی بەرەبەیاندا، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر هەست بە فێنكبوون بكرێت، پێشبینیش دەكرێت كاریگەریی ئەم بارستە هەوایە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێكی دیاریكراو لە ناوچەكەدا بمێنێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو