نەخۆشێكی بێ كەسوكار ماوەی دوومانگە لە نەخۆشخانەی شەهید هەژاری كەلار ماوەتەوەو خزمەتدەكرێت

کوردستان 02:33 PM - 2026/08/17

ماوەی دوومانگە نەخۆشێك لە نەخۆشخانەی شەهیدهەژار لە قەزای كەلار ماوەتەوەو لەلایەن كارمەندانی نەخۆشخانەكەوە خزمەتدەكرێت وئەركی شتن و سەرتاشین وخزمەتكردنی  لەئەستۆی كارمەندانی نەخۆشخانەكەدایە.
رەفیق قادر،بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەكەلار تایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند، نەخۆشەكە ناوی جەمال محەمەدە وماوەی دوومانگە بەهۆی سوتانی بەشێكی جەستەیەوە لە نەخۆشخانەكەیان كەوتووە لەكاتێكدا بەپێی یاسا دەبێت نەخۆش تەنها ماوەی دوورۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، وتیشی،نەخۆشەكە هیچ كەسوكارێكی نیەو ماڵیان لە گوندێكی گەرمیانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو