پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/8 ، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی مه‌كته‌ب، له شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژیان كرد.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی مه‌كته‌ب هه‌واڵپرسین بوو له باری ته‌ندروستیی به‌ڕێز پ.د.ئیبتیسام ئیسماعیل سه‌رۆكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیریی گه‌لاوێژ دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له رووداوێكدا تووشی پێكان هات و ته‌ندروستی تێكچوو.
وه‌فدی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه له باری ئێستای ته‌ندروستییان پرسییه‌وه و چه‌پكه‌گوڵی خۆشه‌ویستیان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی پێشكه‌شكرد و سڵاوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییان پێ گه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزان د.ئیبتسام ئیسماعیل و كاك محه‌مه‌د فه‌تاح -ی هونه‌رمه‌ند و هاژینی به‌ڕێزیان خۆشحاڵی زۆری خۆیان ده‌ربڕی و سوپاسی وه‌فدی مه‌كته‌بیان كرد.