حكومەتی كوەیت بڕیاریدا سەرجەم ئەو ناوەندانە دابخات كە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە دەروونیانە كراونەتەوە كە تائێستا لەزانستی پزیشكیدا نەسەلمێنراون، (واتە نەخۆشیەكە لەزانستی پزیشكیدا نەسەلمێنراوە و بەڵام بەشێوەیەكی كرداری پزیشكەكان هەم ئاماژەی تووشبوون بەنەخۆشیەكە بەكار دەهێنن و هەم رێكاری چارەسەری دەگرنەبەر.
حكومەتی كوەیت رایگەیاندووە: بەپێی بڕیاری ژمارە 225 ی ساڵی 2026 پیشەی چارەسەری دەروونی و ڕاوێژكاری دەروونی بەیاسا رێكدەخەن، ئاماژەی بەوەشكردووە: جگە لەو نەخۆشیە دەرونیانەی كەزانستی پزیشكی دیاری كردووە و رێكارەكانی پێدان و وەگرتنی چارەسەری پزیشكی دیاری كردووە، سەرجەم ئەو نەخۆشیانەی تر كەوەك نەخۆشی دەروونی ناو دەبرێن و سەنتەری چارەسەری پزیشكی و سرووشتیان بۆ كراوەتەوە بەنایاسایی لەقەڵەم دەدرێت و دەبێت دابخرێن.
حكومەتی كوەیت لەجێبەجێكردنی بڕیارەكەدا زۆر تووندە و دەڵێت: تەنانەت وەرگرتنی چارەسەری ئۆنلاین و پێدانی رێنمایی پزیشكیش بۆ ئەو نەخۆشیانە قەدەغەیە.
ئێستا جۆرەها ناو و دەستەواژەی نوێ بۆ نەخۆشیە دەرونیەكان بەكاردەهێندرێت، لەهەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان رۆژانە سەدان سەنتەری پزیشكی بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیەكان و پێدانی چارەسەری پزیشكی بەنەخۆشەكان دەكرێنەوە و سەرجەمیشیان لەلایەن حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت.
حكومەتی كوەیت كەئێستا بڕیاری داخستنی ئەو جۆرە سەنتەرانەی داوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە سەنتەرەكان چارەخوازانی تێدا فریوودەدرێت، جگە لەوەش ئەو دەرمان و چارەسەرە پزیشكیانەی بە نەخۆشەكان دەدرێت بۆ ماوەیەكی درێژ كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی جێدەهێڵێت و ئەگەری زۆرە كەدووچاری نەخۆشی درێژخایەنیان بكەت.
ئاماژە بەوەشكراوە ئەو سەنتەرانەی وەك چارەسەری وزە، چارەسەری ڕۆحی، یاسای ڕاكێشان، بەرنامەسازی دەمار-(زمانی ئێن ئێڵ پی) و شیكاری كەسایەتی لە ڕێگەی دەستنووس یان زمانی جەستە پێشكەش دەكرێن. لێكۆڵینەوەی ورد لەكارەكانیان دەكرێت و زۆرینەیان لەسەر بنەمای راپۆرتی پزیشكی دادەخرێن.
وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی كوەیت پێیان وایە، فریودان كاری سەرەكی زۆرینەی ئەو سەنتەرانەیە كەبەناوی چارەسەری دەروونیەوە دەكرێنەوە، بۆ ئەمەش لەراگەیەندراوەكەیاند زۆر بەروونی ئاماژەیان بەوەكردووە: كەدیاردەیەكی سرووشتی و ئاساییە هەموو كەسێك دووچاری تێكچوونی سیستمی خەو و خۆراك و خەمۆكی ببێت، بەڵام ئەمە كاتیە و تێدەپەڕێت، لەكاتێكدا ئەو كەسانەی دووچاری ئەو حاڵەتە دەبن بەبێ چاوەڕوانی راستەوخۆ سەردانی پزیشكی دەروونی دەكەن، لەوێ راستەوخۆ دەرمان و چارەسەری پزیشكی پێدەدرێت، لەپاش ماوەیەك كەسەكە حاڵەتەكە تێدەپەڕێنێت و چاك دەبێت، پزیشكانی دەروونی ئەمە دەكەن بەدەستكەوتی خۆیان، لەكاتێكدا خودی حاڵەتەكە كاتیە و چاكبوونەوەی كەسەكە پەیوەندی بەكاتەوە هەبووە نەك چارەسەر پزیشكیەكان