وەزارەتی بازرگانی عیراق دەنگۆی بەتاڵبوونەوەی كۆگاكانی خۆراك رەتدەكاتەوە

عیراق 01:18 PM - 2026/11/23

 وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لە بەتاڵبوونەوەی كۆگاكانی وەزارەتەكە و مانەوەی خۆراك تەنیا بۆ ماوەی مانگێك دەكەن.

 محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، هەموو ئەو قسە و دەنگۆیانە رەت دەكەنەوە كە لە رۆژانی رابردوودا لەبارەی بەتاڵبوونەوەی ژمارەیەك لە كۆگاكانی وەزارەت و كەمیی بڕی خۆراك بۆ تەنیا مانگێك بڵاو كراونەتەوە.

ئەو لێپرسراوە تەئكیدی كردووەتەوە لەوەی، هەموو ئەو دەنگۆیانەی لەسەر بەتاڵبوونەوەی كۆگاكان یان خەمڵاندنی ماوەی دابینكردنی خۆراك دەكرێن، دوورن لە راستییەوە و زانیاریی نادروست و بێبنەمان كە هەندێك كەس پەنایان بۆ دەبەن.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد، پێش بڵاوكردنەوەی هەر زانیارییەكی پەیوەندیدار بە ئاسایشی خۆراكەوە لە ڕێگەی كەناڵە رەسمییەكانی وەزارەتەوە دڵنیا ببنەوە، بەو پێیەی بڵاوكردنەوەی زانیاریی نادروست كاریگەریی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو