سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێك لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەكرێت.
رۆژی سێ شەممە 24 ی تشرینی دووەمی 2026دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەكرێت و لەماوەی پێنج رۆژدا سەرجەمیان مووچەكانیان وەردەگرن.
لەهەمان كاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەدوای یەكی حەوتی 2024 ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی هەرێم دامەزراون و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.
هاوكات بەهۆی دابەزینی داهاتی ناوخۆو كەمی پارەی كاش لە بانكەكان دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.