عیراق بڕی 68 ملیۆن دۆلار لە كۆمپانیا بیانییەكان وەردەگرێتەوە

عیراق 02:56 PM - 2026/08/18

عیراق بڕی زیاتر لە 68 ملیۆن دۆلاری دەستبەسەركراو لە كۆمپانیا بیانییەكان و كەسانی سزادراو لە ئوردن بۆ بەرژەوەندیی دامەزراوە حكومییەكان وەردەگرێتەوە.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ڕایگەیاند، توانیویانە داوایەكی یاسایی دژی كۆمپانیای ئۆرەنجی فەڕەنسی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار ببەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،بڕیاری دادوەری بۆ گەڕاندنەوەی 57 ملیۆن دۆلار لە چوار كۆمپانیای ئوردنی دەرچووە، كە 3 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەمانەی شاری بەغدادە.
وتیشی، هەنگاوی گەورە نراوە بۆ گەڕاندنەوەی 1 ملیۆن و 706 هەزار و 255 دۆلار لەو پارانەی كە هی سزادراوان بووە و لە ئوردن نیشتەجێن.

تەئكیدی لەوەشكردەوە، وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ داوا شارستانییەكان لە دادگا عەرەبی و بیانییەكان تاوەكو سیفەتی جێبەجێكردن بە بڕیارەكان بدرێت.
ئامانجی كۆتایی ئەم هەنگاوانە كۆنترۆڵكردن و گواستنەوەی سەرجەم پارە گەڕێندراوەكانە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق بە مەبەستی بەكارهێنانەوەیان لە پڕۆژە و دامەزراوە گشتییەكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو