عیراق لە پێوەرەكانی پێشكەوتنی مرۆیی ساڵی 2026 كە لەلایەن گۆڤاری سیۆ وۆردی ئەمریكییەوە دەرچووە، لە كۆی 196 وڵات ، پلەی 125ی جیهانیی بەدەستهێناوە، كە 70 پۆینت 58 خاڵی تۆماركردووە.
لەسەر ئاستی عەرەبی، ئیمارات لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندییەكەدایە و لە پلەی 31ی جیهاندا هاتووە، دوای ئەویش قەتەر بە 47، بەحرەین 54، سعودیە 60، كوێت بە 64، عومان بە 71پلە دێن. لیبیا لە ڕیزبەندی 89ی جیهاندایە و لە پێش جەزائیر و ئوردن و لوبنان و تونس و میسر و مەغریبەوەیە.هاوكات عیراق لە پلەی 125 دا ماوەتەوە
لە ئاستی جیهانیدا سەنگافورە وەك تاكە وڵاتی ئاسیا لە دە باشترینەكاندا لە پێشەنگی ڕیزبەندییەكاندایە، لە كاتێكدا سویسرا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و دواتر دانیمارك، نەرویج، ئێرلەندا، پاشان ئایسلەندا، سوید، هۆڵەندا، فینلاند و ئەڵمانیا هاتوون.
كوالیتی ژیان یەكێكە لە بەرفراوانترین نیشاندەرەكانی خۆشگوزەرانی دانیشتووان، بەو پێیەی سنووردار نییە بە ئاستی داهات یان ڕێژەی گەشەی ئابووری بەڵكو ئاسایش، چاودێری تەندروستی، پەروەردە، ژینگە، نیشتەجێبوون، خزمەتگوزارییە گشتیەكان و دەستڕاگەیشتن بە هەلی كاریش دەگرێتەوە. لە بارەی عیراقیشدا، ئەم نیشاندەرانە بە تایبەتی گرنگن بەهۆی كاریگەریی دەیان ساڵەی ململانێ، ئالنگاری ئابووری، نایەكسانی لە خزمەتگوزارییەكانی نێوان پارێزگاكان و فشارەكانی پەیوەست بە ژێرخان و ژینگە.