عراقچی: بۆ جەنگ و ئاشتی ئامادەین

عیراق 11:54 AM - 2026/10/04

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەدات و تەئكید لە ئامادەیی تەواوی تاران بۆ هەموو سیناریۆیەكی سەربازی و دیپلۆماسی بەرامبەر بە ئەمریكا دەكاتەوە.

رۆژی یەكشەممە، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەسەر دوو ئاراستە بە تەواوی ئامادەیە؛ لایەكیان گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە و دیپلۆماسی، و لایەكی تر بەرگریكردن لە خۆی بە شێوازێكی وێرانكەر لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەكی سەربازیدا.

عراقچی لە پەیامەكەیدا وتی: تاران تەئكید لە دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی و گەیشتن بە چارەسەرێكی دادپەروەرانە دەكاتەوەو پەیامی بۆ دوژمن روونە. ئاماژەی بەوەشدا، ئێران خاوەنی ئامادەیی تەواوە بۆ تووندترین و وێرانكەرترین وەڵام لە ئەگەری هەر هێرش یان دەستدرێژییەكی سەربازیدا.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكردووە،  تاران هیواخوازە واشنتۆن رێگەی لۆژیك هەڵبژێرێت، بەڵام لە هەمان كاتدا هۆشداریدا، ئەگەر ئەمریكا هەنگاو بنێت بۆ كاری سەربازی، ئەوا ئێران بۆی ئامادەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو