وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب دەنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق
ئەمڕۆ یەکشەممە ( ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، وە سبەی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستیان دەکات.
هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئاب ٢٠٢٦)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عیراق دەکات، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦