ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر تەئكید لە بوونی جموجۆڵی دیپلۆماسیی بەردەوام لە نێوان رۆژئاوا و دیمەشق دەكاتەوە، هاوكات باس لە پرسی زمانی كوردی و تێكەڵبوون لەگەڵ دەوڵەتی سوریادا دەكات و هۆشداریش لە دژایەتیكردنی لایەنەكان بۆ ئەم پرۆسەیە دەدات.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سەبارەت بە تێكەڵكردنی دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ دەزگاكانی دەوڵەتدا وتی: پرسی كورد كێشەی سەرەكی و بنەڕەتیی گفتوگۆكانە لەگەڵ شامدا و بەبێ چارەسەركردنی پرسی زمانی كوردی، تەواوبوونی تێكەڵبوونەكە ئەنجام نادرێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە دڵنیایی بدەن لەوەی مافەكانی كورد و دەستكەوتەكانیان لە سوریای نوێدا دەپارێزرێن.
سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر ئاوارەكانی سەرێكانی كە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئیلهام ئەحمەد وتی: كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لە هەمانكاتدا هێرشكردنە سەر ئاوارەكان شتێكی رەتكراوە و قبوڵنەكراوە.