لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت

کوردستان 11:29 PM - 2026/08/14

لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت   
چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵی عیراقەوە دەستپێبكات، بەپێی زانیارییەكانیش، تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی هەرێم بەبێ هیچ گرفتێك لەلایەن بەغدادەوە دەنێردرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەلی كوردستان لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستیكەوتوون رێكارەكانی كۆكردنەوەی پارە بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەستیپكردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە واتا لە سبەینێوە تا رۆژی سێشەممە رێكاری ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێبكات، بەپێی زانیارییەكان بەهەمان میكانیزمی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 120 ملیارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەو پارەیە دەبڕێت كەبۆ مووچە رەوانەی دەكات. بە نارنی پارەی مووچەش وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەجێ دەست بە دابەشكردنی دەكات. هەر بەپێی زانیارییەكان، تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی هەرێم بەبێ هیچ گرفتێك لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە دەنێردرێت، ئەو گرفتەشی لەئەنجامی دواكەوتنیەوە دروست دەبێت بەهۆی كێشەی نەختینەیی عیراقیەوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو