لە سبەینێوە رێكارەكانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتو، لەگەڵ گەیشتنی پارەكەش لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە و دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت. بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆییش كە دەست گەلی كوردستان كەوتووە، ئەمڕۆ ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە گیشتوونەتە هەولێر.
بەپێی ئەو زانیارییانەی گەلی كوردستان لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیكەوتوون، رێكارەكانی كۆكردنەوەی پارە بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەستیپكردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە سبەینێوە رێكاری ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
بەپێی زانیارییەكان بەهەمان میكانیزمی مانگی رابردوو، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 120 ملیارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەو پارەیە دەبڕێت كە بۆ مووچە رەوانەی دەكات. بە ناردنی پارەی مووچەش وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەجێ دەست بە دابەشكردنی دەكات.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆییش كە دەست گەلی كوردستان كەوتووە، ئەمڕۆ ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كە پارەی تێدابووە گەیشتوونەتە شاری هەولێر.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ گرفتێك لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە دەنێردرێت، ئەو گرفتەشی لەئەنجامی دواكەوتنیەوە دروست دەبێت بەهۆی كێشەی كەمی نەختینەییە لە عیراق