راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە هەولێرە

کوردستان 11:04 AM - 2026/08/15

قاسم عەبوودی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە شاری هەولێری پایتەخت.

لەسەر فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، قاسم عەبوودی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر، ئەمەش یەكەمین سەردانی رەسمی قاسم عەبوودییە بۆ هەولێر لە دوای دەستبەكاربوونی لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا.

سەردانەكەی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بۆ هەولێر ئاماژەیە بە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان بەغدا و هەولێر. سەردانەكە لەكاتێكدایە كە هەردوو حكومەت كار لەسەر یەكخستنی هەوڵە ئەمنییەكانیان و چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو