تونجەر باكرهان: بە بەشداریی دەمیرتاش كۆنگرە دەبەستین

عیراق 10:34 AM - 2026/08/15

 تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگەیاند: كاتێك یاسای چوارچێوەی ئاشتی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، 3 هەزار و 900 كەسی تر كە لە زینداندان ئازاد دەكرێن. دەشڵێت: لە پاییزی داهاتوودا بە بەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش پارتەكەیان كۆنگرە دەبەستێت.

باكرهان ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوەی ئاشكرا بەردەوامە سەبارەت بە 75 هەزار كەس و لێكۆڵینەوەی نهێنی سەبارەت بە 50 هەزار كەس، بە گشتی ئەم یاسایە كاریگەری لەسەر 125 هەزار دۆسێ هەیە.

دەشڵێت: بە پێی یاسا، ئەو كەسانەی پێش ساڵی 2005 سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و تۆمەتبارن بە بەشداریكردن لە چالاكییەكاندا، سوود لە یاساكە نابینن. دۆخی ئەوان لە قۆناخی دووەمدا هەڵدەسەنگێندرێت كە ژمارەیان 900 كەس دەبێت. جگە لەمانە ئەم یاسایە هەموو كەس دەگرێتەوە.

رۆژی دووشەممە، 10ـی ئابی 2026، دوای گفتوگۆیەكی چڕ، پەرلەمانی توركیا پڕۆژەیاسای "بەهێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی" خستە دەنگدانەوە.
لە كۆی 562 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 468 پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ"یان بە پڕۆژەكە دا، لە بەرامبەردا 88 پەرلەمانتار دەنگی "نەخێر"یان دا و شەش دەنگی بێلایەنیش (بەتاڵ) هەبوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو