وۆڵ ستریت جۆرناڵ: لێدوانەكەی ترەمپ لەسەر گەرووی هورمز تەنها گاڵتەیەك بووە

عیراق 10:08 AM - 2026/08/15

كۆشكی سپی دەڵێت، لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ لكاندنی گەرووی هورمز بۆ سەر ئەمریكا جدی نەبووە و تەنها گاڵتەیەك بووە كە ترەمپ كردوویەتی.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی  لە زاری لێپرسراوێكی كۆشكی سپی، بڵاویكردەوە كۆشكی سپی هەوڵی هێوركردنەوەی ئەو ئاڵۆزییە دیبلۆماسییە نوێیە دەدات كە بەهۆی قسەكانی دۆناڵد ترەمپەوە لەسەر گەرووی هورمز دروستبووە. لێپرسراوانی باڵای ئەمریكا دەڵێن لێدوانەكانی ترەمپ بۆ لكاندنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە جیهانییە بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی، تەنها لە چوارچێوەی گاڵتەدا بووە و مەبەست لێی راگەیاندنی رەسمی نەبووە.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكدا لە نیویۆرك رایگەیاندبوو، گەرووی هورمز وەك خاكی ئەمریكا رادەگەیەنێت. تەئكیدیشی كردبووەوە لەوەی ئێستا گەرووەكە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەمریكادایە و رێگری لە هاتووچۆی كەشتییەكانی ئێران دەكەن. ئەمەش كاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا هێناو لای خۆیەوە كازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی توندی ترەمپی دایەوە و وتی، گەرووی هورمز ئێرانییە‌و بە ئێرانییش دەمێنێتەوە، داخستن و كردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییەش تەنها بە فەرمانی ئەوان دەبێت.

ئەم كێشەیە لە كاتێكدایە كە لە 28ـی شوباتەوە گرژییە سەربازییەكان لە ناوچەكە زیادیان كردووە و ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێت توانای ئەتۆمی و سەربازیی ئێران تێكبشكێنن، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو