دانیشتوانی گەڕەكی تووەسپی بۆ گواستنەوەی شارەوانییەكەیان بۆ سەر شارەوانی سلێمانی سوپاسی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
پاش دەركردنی بڕیارێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی بۆ سەر شارەوانی سلێمانی بە هەوڵی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كارئاسانیكردن بۆ تاپۆكردنی خانوو و زەوییەكانی تووسپی، دانیشتوانی گەڕەكەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی كرد لەپای كارئاسانی كردن و دەركردنی ئەو بڕیارانەی كە سوود دەگەیەنێت بە دانیشتوانی ئەو گەڕەكە.