دژی بڕیارێكی قائیمقامی قەزای خورماتوو، ژمارەیەك لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی سنوورەكە ناڕەزاییان دەربڕی. ئەوان دەڵێن، ئەو نرخەی لەلایەن ئیدارەی قەزاكەوە بۆ سەعاتەكانی كارەبای مۆلیدە دیاریكراوە كەمە. دەشڵێن، ئەگەر نرخەكە كەم بكرێتەوە، ئەوا مۆلیدەكانیان دەكوژێننەوە. بەوتەی خاوەن مۆلیدەكان، رۆژانە 18 بۆ 20 سەعات كارەبایان بۆ ماڵان دابینكردووە.