بەیروت و تەلئەبیب نەگەشتنە رێككەوتن

عیراق 10:20 PM - 2026/08/06

حەوتەمین خولی دانوستانە راستەوخۆكانی نێوان بەیروت و تەلئەبیب لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەبێ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، لێپرسراوێكی باڵای لوبنان رایگەیاندووە، نەخشەی جوگرافیی سەرانسەری ناوچە داگیركراوەكان كێشراوە، بەڵام جێبەجێكردنی پلانی ناوچە نموونەیییەكان بۆ جێگیركردنی سوپای لوبنان، هێشتا وەڵامێكی روون لەلایەن ئیسرایلەوە نەخراوەتەڕوو.

ئەوەشی روونكردەوە، لەبارەی دۆسێی دیلەكانیشەوە، هەردوولا لیستی سەرەتایییان ئاڵوگۆڕ كردووە و بەیروتیش داوای ئازادكردنی خێرای ژمارەیەك لە دیلەكان دەكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە لیستێكی كورت بۆ دیاریكردنی لایەنی سێیەم، وەك نێوەندگیر دیاریبكەن، تا ئەركی پشكنینی ئەمنی بۆ ناوچەكان بگرێتە ئەستۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو