قالیباف بۆ ترەمپ: راستییەكان قبوڵ بكە و بەڵێنەكان جێبەجێ بكە

عیراق 10:24 PM - 2026/08/06

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، وەڵامی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و وتی، دان بە راستیدا بنێ و شكستەكەتان قبوڵ بكە، وتیشی، جارێكی تر شانۆی دیپلۆماسیەت لەگەڵ ئەمریكا شكستی هێنا. 

محمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی، ئەو شانۆ دیپلۆماسیەتەی ئەمریكا بانگەشەی بۆ دەكات بە تەواوەتی شكستی هێناوە، تەئكید لەوەش دەكاتەوە، ئەگەر ئەمریكا رێگەی دیپلۆماسیەتی دەوێت، دەبێت پابەندبوونەكانی جێبەجێ بكات. 

قالیباف ئاماژەی بەوەكردووە، واشنتۆن جارێك باسی هێرشی گەورە دەكەن و جارێكی تر داوای دانوستان، ئەمەش وەك خولگەیەكی بەردەوامی بێ ئەنجامە.

هاوكات سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، ئەو ستراتیجییەتانەی كە پشتبەستوون بە هەڕەشە و ملپێكەچكردن، شكاندنی بەڵێنەكان و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، پلانێكی شكست خواردووە و كۆتایی بەو جۆرە دیپلۆماسیەتە هاتووە. 

لە كۆتایی پۆستەكەیدا قالیباف دەڵێت، راستییەكان و داننان پێیان لەگەڵ جێبەجێكردنی پابەندبوونەكان، تاكە داواكاری ئێرانە و تەئكیدی كردەوە كە چیتر پێویستیان بە شانۆگەریی زیاتر نییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو