شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیکرد لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

کوردستان 12:13 PM - 2026/08/06

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئاب، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا، هاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بەشێوازی پەرەپێدانی کاری حزبی و رێکخراوەیی.
هەر لەمیانەی دیدارەکەدا، شێخ جەعفەر، کتێبی بیرەوەریی شیکاریی " کڵپەی ژێر خۆڵەمێش"ی پێشکەش بە خاتوو شاناز کرد. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو