نووسینگەی قوباد تاڵەبانی مووچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەكانی گەرمیان خەرج دەكات

کوردستان 03:03 PM - 2026/08/06

جارێكی تر نووسینگەی قوباد تاڵەبانی مووچە و پاداشتی دوو مانگی ژینگەپارێزان و كرێكارانی نەخۆشخانەكانی گەرمیان خەرج دەكات.
عەدنان شێخ حسێن، لێپرسراوی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانییەوە، مووچە و پاداشتی دوو مانگی ژینگەپارێزان و كرێكارانی نەخۆشخانەكانی گەرمیان خەرج دەكرێت. وتیشی، ئەمە چەندین جارە نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت هاوكار و پشتیوانیانە.
لێپرسراوی نووسینگەی گەرمیانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان راشیگەیاند، ئەو كرێكارانەی پێشتر مووچەكانیان لە نێوان 290 هەزار بۆ 300 هەزار دینار بوو، زیادكراوە بۆ 450 هەزار دینار.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو