ئەمریكا بارێك دۆلاری ڕەوانەی عیراق كرد

عیراق 11:24 PM - 2026/08/06

ئاژانسی هەواڵی ڕەسمیی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، بارێكی نوێی دۆلاری ئەمریكی گەیشتووەتە عیراق.

سەرچاوەكە رایگەیاندووە، یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا بارێكی نوێی دۆلاری ئەمریكی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بۆ بانكی ناوەندیی عیراق ناردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پارەیە بۆ مامەڵەی پەیوەست بە گەشتیاران و حەواڵەی دەرەكی بەكاردەهێنرێت، بە مەرجی رەزامەندی بانكی ناوەندی عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو