سێنتكۆم: بەردەوامین لە گەمارۆدانی ئێران

عیراق 10:16 PM - 2026/08/06

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) نوێترین زانیاری سەبارەت بە چاودێریكردنی بەندەرەكان و گەمارۆی دەریای سەر ئێران بڵاوكردەوە، ئاماژەی بەوەداوە،  لە سەرەتای پەرەسەندنی گەمارۆكانەوە، هێزەكانی ئەمریكا رێڕەوی 49 كەشتی بازرگانییان گۆڕیوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو،  دوو كەشتی بازرگانی لەكارخراون و دوو كەشتی تریش دوای پشكنین، بە مەبەستی دڵنیابوون لە پابەندبوونیان دەستبەسەر كراون.

سێنتكۆم تەئكیدیش لە بەردەوامیی پرۆسەی گەمارۆدانی دەریای سەر ئێران و چاودێریكردنی جموجۆڵە بازرگانییەكان دەكاتەوە، ڕاشیگەیاند، هێزی ئاسمانیی و هێزی دەریایی ئەمریكا لەسەر كەشتیی یو ئێس ئێس بۆكسێر پشتیوانی لە گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو