وەزارەتی خوێندنی باڵا دانی بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیاندا نا

کوردستان 08:02 PM - 2026/07/21

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراق، بەڕەسمی دان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیاندا دەنێت.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركوك، دكتۆر هەڵمەت عاسی، ڕاگری پەیمانگای تەكنیكی كفری، بڕیاری رەسمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عیراقی بۆ دانپێدانان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان ڕاگەیاند.
ئەم بڕیارە وەك دەستكەوتێكی ستراتیژی بۆ ناوچەكە هەژمار دەكرێت، بەوپێیەی ئاسانكارییەكی گەورە بۆ خوێندكارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات، لەمەودوا دەرچووانی ئەم زانكۆیە دەتوانن بێ هیچ گرفتێكی یاسایی، بڕوانامەكانیان بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەكانی حكومەتی فیدراڵ و تەواوكردنی خوێندنی باڵا لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق بەكاربهێنن.
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو