هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەشدەكرێت

کوردستان 10:06 AM - 2026/07/21

 سەبارەت بە دابەشكردنی هاوكارییەكانیان وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هاوكارییە داراییەكانی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەشی ئەمساڵ خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان و ژمێریاری سەربازی و  رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دەدات، بۆ دابەشكردنی هاوكاریەكە.
دەشڵێت، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 22ی تەموزی2026، دەست بە دابەشكردنی هاوكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە  دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو