له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و رووناكبیرانه‌ی كورددا كه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یان كردووه و به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردییه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/7 وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك)، له شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری دیار و دێرینی كورد (مامۆستا كاوه ئه‌حمه‌د میرزا)یان كرد و به‌سه‌ریان كرده‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه له هه‌واڵی ته‌ندروستیی به‌ڕێزیان پرسییه‌وه و ستایشی ئه‌و مێژوو و كاروانه هونه‌رییه ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ به‌خششه‌یان كرد كه م.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا له بواری نواندن و كار‌و چالاكیی هونه‌ری تردا له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و جێ ده‌ستی خۆی له هونه‌ر و درامای كوردیدا نه‌خشاندووه، وه‌فده‌كه جگه له گه‌یاندنی سڵاوی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب، چه‌پكه‌گوڵێكی رێز و وه‌فایان پێشكه‌ش كرد، له به‌رامبه‌ردا م.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا خۆشحاڵیی زۆری خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی مه‌كته‌ب ده‌ربڕی و راگه‌یاند كه به‌و هاتنه‌تان گه‌شامه‌وه و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی باری ته‌ندروستیی ئێستای خۆی روونكرده‌وه و وه‌فدی مه‌كته‌بیش هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژیان بۆ خواست