بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئۆزبەكستان وەفدێكی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو ووڵاتە دەكات ، لەوبارەیەوە گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان ژوورەكانی بازرگانی هەولێر وسلێمانی وهەڵەبجە و دهۆك لەگەڵ بازرگانی ئۆزبەكستان ئیمزاكرا.
وتیشی، لەئایندەیەكی نزیكدا ناوەندێكی بازرگانی ئۆزبەكستان لەهەرێمی كوردستان دادەمەزرێت.