کەسوکارو خانەوادەی خاتوو سەبریە کوێخا یابە
تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مەلا شاخی
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر خاتوو سەبریە شەهید کوێخا یابە ، خوشکی شەهیدان (ئەحمەد ،تەها ، هەمزە ،لاوە کوێخا یابە) و دایکی شەهید خونچە ،لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی بنەماڵە ماندونەناس و شەهید پەروەرەکەتان دەکەین .
لەیەزدانی مەزن داواکارین ، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان