عیراق: ئەمساڵ نزیكەی 4.8 ملیۆن تەن گەنمی ناوخۆمان كڕیوە

عیراق 08:00 PM - 2026/07/21

مستەفا نزار عانی وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەكۆتایی وەرزی دروێنەدا، عیراق بەتێكڕا نزیكەی چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنمی ناوخۆی كڕیوە.
ئەو بڕە گەنمەی ئەمساڵ حكومەتی عیراق لە جوتیارانی كڕیوەتەوە بەراورد بە وەرزی پێشوو كەمترە، چونكە وەرزی پێشوو حكومەت پێنج ملیۆن و 12 هەزار تۆن گەنمی كڕیوەتەوە.
وەزیری بازرگانی عیراق دەڵێت، دە‌رگای هەناردەكردن دەكرێتەوە بۆ ئەو بڕەی گەنمە كە لە پێداویستی زیاترە‌، ئەمەش دوای ئەوەی بڕی پێویست دیاری دەكرێت تا ئەو كاتەی كە وەرزی بە بازاڕكردنی داهاتوو دەستپێدەكات

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو