عیراق یەكێكە لە وڵاتانی جیهان بۆ خۆشگوزەرانی و گەشە سەندنی ئابوری

کوردستان 02:37 PM - 2026/07/21

سەرەڕای ئەوەی بە سامانی سروشتی زۆر دەوڵەمەندە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا عیراق لە نیوەی كۆتایی ڕیزبەندی وڵاتانی جیهاندایە بۆ ئاستی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی ئابوری كۆمەڵایەتی.

ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیك كە ناوەندێكی توێژینەوەی ئەمریكی بەناوبانگە لە واشنتن  لەسەر بنەمای پێوەرەكانی ئابووری، كۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی، ئاستی پەرەپێدانی لە 171 وڵاتی جیهانی بۆ ساڵی 2026 بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەم ڕیزبەندییە جیهانییەدا عیراق پلەی 106می گرتووە، ئەمەش نیشانەی خاویی گەشەسەندنە بەراورد بە وڵاتانی تری ناوچەكە.

هەرلەسەر ئەم بابەتە ناوەندەكە دەڵێت،لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، عیراق لە پلەی 14ـەم دێت و وڵاتانی كەنداو بەردەوامن لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبی، ئیماراتیش پلەی 35ـی جیهانی گرتووە، دواتریش وڵاتانی قەتەر و كوەیت و عومان و سعوودیە دێن.

دەشڵێت عیراق لە دوای وڵاتانی جەزائیر و تونس و لوبنان و میسر و مەغریب و لیبیاوە دێت.
بەبەراورد بە وڵاتانی پاشكۆ ناوەندەكە ئاماژەی بەوەداوە،هەرچەندە عیراق لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دواكەوتووە، بەڵام لە ڕیزبەندییەكەدا كەوتووەتە پێش هەریەكە لە وڵاتانی سووریا و مۆریتانیا و یەمەن و سوودان، كە بەدەست جەنگ و قەیرانی ناوخۆیی توندەوە دەناڵێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، چەند هۆكارێكی سەرەكی لە پشت نزمبوونی ئاستی خۆشگوزەرانی عیراق و هەرێمی كوردستانەوەن كە  دیارترینیان خراپیی دۆخی مووچە و شایستە داراییەكان و قەیرانی سووتەمەنی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو